بافڵ تاڵه‌بانی: پێویسته هه‌موولایه‌ك یه‌كهه‌ڵوێست رووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كان بوه‌ستنه‌وه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه ململانێكان ناوچه‌كه‌یان به‌ره‌و دۆخێكی نه‌خوازراو بردووه، ده‌شڵێت: "پێویسته هه‌موولایه‌ك یه‌كهه‌ڵوێست رووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كان بوه‌ستنه‌وه".
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌باشان له‌گه‌ڵ جه‌لال شێخ ناجی، سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د، نوێنه‌ری سه‌رۆكی یه‌كێتی بۆ مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجوومه‌نه باڵاكان ئاماده‌بوو، دوایین پێشهاته ئه‌منییه‌كان گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرا و جه‌خت له فراوانكردنی هه‌ماهه‌نگییه سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراق كرایه‌وه.
ئه‌وش هاتووه كه له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به دۆخی ناوخۆ، ململانێ هه‌رێمییه‌كان و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ناوچه‌كه كردووه و وتوویه‌تی: "مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر به‌رده‌وامن".
وتیشی: "ململانێكان ناوچه‌كه‌یان به‌ره‌و دۆخێكی نه‌خوازراو بردووه، پێویسته هه‌موولایه‌ك به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان له‌به‌رچاوبگرن".
بافڵ تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند كه پێویسته هه‌موولایه‌ك "یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست رووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كان بوه‌ستنه‌وه".
PM:08:35:28/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1520
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت