ژنە کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستان پێنج مانگە لە ئیتاڵیا بەندکراوە
مەیسوون مەجیدی
وێستگهنیوزـ
ماوەی نزیکەی پێنج مانگە، ژنە کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە یەکێک لە بەندیخانەکانی ئیتاڵیا راگیراوە و لە ئێستادا مانی لە خواردن گرتووە.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە: "مەیسوون مەجیدی نزیکەی پێنج مانگە لە بەندیخانەی کاسترۆویلاری وڵاتی ئیتاڵیا راگیراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "ناوبراو دوێنێ دووشەممە، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی ناڕوونی دۆسیەکەی مانی لە خواردن گرتووە، مەیسوون تا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە".
باسی لەوەشکرد: مەیسون داوایکردووە ئازاد بکرێت، بەهۆی ئەوەی تا ئێستا ئەو تۆمەتەی ئاڕاستەی کراوە نەسەلمێنراوە و بەپێی یاسای ئیتاڵیا لە ئەگەری نەسەلماندنی تۆمەتەکە تۆمەتبار دەتوانێت لە دەرەوەی بەندیخانە بێت".
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، "مەیسون کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بووە و بەهۆی هەڕەشەی بەردەوامی دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانەوە ناچاربووە روو لە ئەوروپا بکات".
AM:10:01:28/05/2024
ئهم بابهته 7668
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت