بۆ یه‌كه‌مجار له ماوه‌ی 4 مانگدا ته‌لئه‌بیب بۆردومان كرا
وێستگه‌نیوز-
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ماوه‌ی چوار مانگی رابردوودا شاری ته‌لئه‌بیبی پایته‌ختی ئیسرائیل به موشه‌ك بۆردومان كرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كه‌تیبه‌كانی قه‌سام، باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی، رایگه‌یاند كه به موشه‌ك ته‌لئه‌بیبیان بۆردوومان كردووه.
كه‌تیبه‌كانی قه‌سام له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "وه‌ك رێگرییه‌ك له كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی زایۆنیسته‌كان دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، تهلئهبیبمان به ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی زۆر بۆردومان كرد".
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له كه‌رتی غه‌ززه‌وه موشه‌ك ته‌قێنران، ده‌نگی 15 ته‌قینه‌وه له ته‌لئه‌بیب بیستراوه.
ڕاپۆرته عیبریه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه زه‌نگی ئاگاداركه‌ره‌وه له ناوچه‌كانی كه‌فار سابا، هرتسلیا و عنانا له باكووری ته‌لئه‌بیب لێدراوه.
رۆژنامه‌ی "ئیسرائیل هیۆم" بڵاویكرده‌وه كه موشه‌كه‌كان له ناوچه كراوه‌كان كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و له ئه‌نجامدا له هرتسلیا كه‌سێك به پارچه به سوكی بریندار بووه.
لای خۆیه‌وه ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه كه نزیكه‌ی 12 موشه‌ك له ره‌فه‌حه‌وه ئاراسته‌ی ته‌لئه‌بیب و ده‌وروبه‌ری كراون.
هاوكات كه‌ناڵی 14 برینداربوونی كه‌سێكی له ئه‌نجامی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی مووشه‌كێك له هرتسلیا پشتڕاستكرده‌وه. رۆژنامه‌ی یه‌دیعوت ئه‌حرۆنۆت-یش بڵاویكرده‌وه كه به‌هۆی موشه‌كه‌كانه‌وه له هرتسلیا زیان به ئۆتۆمبێلێك گه‌یشتووه.
رادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، دوای چالاككردنی زه‌نگی ئاگاداركرده‌وه له ته‌لئه‌بیبی گه‌وره، لانیكه‌م رێگری له 10 مووشه‌ك كرا.
PM:04:41:26/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 5184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت