لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە کەلار کەسێک گیانی لەدەستدا
دیمهنێك له رووداوهكه
وێستگهنیوزـ
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لەناو شاری کەلار لەنێوان بارهەڵگرێک و ماتۆڕسکیلێکدا، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەناو شاری کەلار لەنزیک زانکۆی گەرمیان رووداوێکی هاتوچۆ لەجۆری پێکدادان لەنێوان بارهەڵگرێک و ماتۆڕسکیلێک روویدا.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەئەنجامی ئەو رووداوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
ئەوەشی خستە روو، بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کرا و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.
رۆژی رابردووش، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای دهۆک-زاخۆ منداڵێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
PM:11:27:24/05/2024
ئهم بابهته 1324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت