به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى پۆلیسى سلێمانى پۆستێكی نوێی وه‌رگرت

‌ عه‌مید ئاسۆ شێح ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى پۆلیسى سلێمانى

وێستگه‌نیوزـ

عه‌مید ئاسۆ شێح ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى پۆلیسى سلێمانى، بووه‌ فه‌رمانده‌ى لیواى دووى پۆلیسى پاراستنى داموده‌زگا نه‌وتیه‌كان.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ی ئایاری 2024، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، پیرۆزبایی لە عەمید ئارام محه‌مه‌د كرد، بەبۆنه‌ی دەستبەکاربوونی وەک پۆلیسی پارێزگای سلێمانی.

هاوكات میدیاكانی یه‌كێتی بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ عه‌مید ئاسۆ شێح ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى پۆلیسى سلێمانى، بووه‌ته‌ فه‌رمانده‌ى لیواى دووى پۆلیسى پاراستنى داموده‌زگا نه‌وتیه‌كان.

دەقی نوسینه‌كه‌ی رێبەر ئەحمەد: 

پیرۆزبایی لە عەمید دکتۆر ئارام محەمەد ساڵح دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لەم پۆستە گرنگەدا. بەهیواین ئەم ئەرکە نوێیەی بکاتە بەدیهێنەری سەلامەتی و خۆشگوزەرانی کۆمەڵگا.


PM:10:44:24/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 5652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت