ئومێد خۆشناو: له‌ پاریس شه‌قامێك ده‌كرێت به‌ناوی پێشمه‌رگه‌وه‌

‌سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس و پارێزگاری هه‌ولێر

وێستگه‌نیوزـ

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، تاووتوێی چه‌ند ته‌ورێك كرا، له‌وانه‌، شاره‌وانی پاریس بۆ رێزگرتن له‌ قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌رنامه‌ و پلانی هه‌یه‌‌ له‌ نزیكترین كاتدا شه‌قامێكی شاره‌كه‌ به‌ناوی پێشمه‌رگه‌ بكرێت. 

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ی ئایاری 2024، له‌ په‌راوێزی (44)ەمین كاره‌كانی كۆنگره‌ی نێودەوڵەتی وڵاتانی فڕانكۆفۆنی له‌ شاری لۆزانی وڵاتی سویسرا، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر چاویكه‌وت به‌ ئان ئیداڵگۆ، سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی پارێزگای هه‌ولێر، له‌ دیداره‌كه‌دا تاووتوێی چه‌ند ته‌ورێك كرا، له‌وانه‌، شاره‌وانی پاریس بۆ رێزگرتن له‌ قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌رنامه‌ و پلانی هه‌یه‌‌ له‌ نزیكترین كاتدا شه‌قامێكی شاری پاریس به‌ناوی پێشمه‌رگه‌ بكرێت. 

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌ دیداره‌كه‌ی نێوان پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس، تیشكخرایه‌ سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌ڵاتی هه‌ولێر، كه‌ بڕیاره‌ حكومه‌تی فه‌ره‌نسا له‌م پرسه‌دا به‌شدار بێت و‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ كاری پێویست ده‌كرێت و شاندێك له‌ فه‌ره‌نساوه‌ سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات.

له‌ دیداره‌كه‌ی نێوان ئومێد خۆشناو و ئان هیداڵگۆ، بڕیاردرا شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به‌ فه‌رمی داوه‌تی ئۆلۆمپیاتی ئه‌مساڵی (2024)ـی پاریس بكرێت.

هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر رێككه‌وتن كرا، كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ئۆلۆمپیانی پاریس، وه‌ك هاوسۆزیی و هاوده‌نگییه‌ك بۆ پاریس وه‌ك ده‌سته‌ خوشكی هه‌ولێر، چالاكییه‌ك له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ بچێت، و لۆگۆی ئۆلۆمپیاته‌كه‌ نمایش بكرێت.


PM:08:39:24/05/2024






















ئه‌م بابه‌ته 928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو