عەمید ئاسۆ بهرێوهبهری پۆلیسی سلێمانی له پۆستهكهی لادرا و عەمید ئارام له شوێنهكهی دانرا
وێستگه نیوزـ
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، وێنەیەکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا پیرۆزبایی لە عەمید ئارام محهمهد دەکات بەهۆی دەستبەکاربوونی وەک پۆلیسی پارێزگای سلێمانی.
دەقی نوسینی ڕێبەر ئەحمەد:
پیرۆزبایی لە عەمید دکتۆر ئارام محەمەد ساڵح دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لەم پۆستە گرنگەدا. بەهیواین ئەم ئەرکە نوێیەی بکاتە بەدیهێنەری سەلامەتی و خۆشگوزەرانی کۆمەڵگا .
ئهوهش لهكاتێكدایه كه سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش بە کەناڵ8ـی وتوه، عەمید ئاسۆ تا رۆژی پێنجشەممە دەوامی کردووە، بەڵام دەنگۆ هەیە رۆژی یەکشەممە ئاڵوگۆڕ لە پۆستەکەدا بکرێت و عەمید ئارام محەمەد وەک بەڕێوبەری نوێ دەستبەکاربێت.
PM:01:49:24/05/2024
ئهم بابهته 2760
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت