چین هۆشداری ده‌دات: تایوان ناوچه‌كه به‌ره‌و جه‌نگ ده‌بات
وێستگه نیوزـAFP
وه‌زاره‌تی به‌رگریی چین، سه‌رۆكی نوێی تایوان-ی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی دورگه‌ی تایوان به‌ره‌و جه‌نگ ده‌بات، هاوكات چین له سه‌كۆكانی سۆشیال میدیاوه هه‌ره‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌ك له‌دژی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ جیابونه‌وه ده‌كات.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه كه وه‌زاره‌تی به‌رگریی چین رایگه‌یاندوه، سه‌رۆكی نوێی تایوان-لای چینگ تی- گێچه‌ڵ به چین ده‌كات و ناوچه‌كه به‌ره‌و جه‌نگ، بۆیه وه‌ڵامی چین له‌و زیاتر ده‌بێت كه تایوان چاوه‌ڕوانی ده‌كات و ده‌گات به‌و ئامانجه‌ی "خاكی دایك به ته‌واوی یه‌ك بگرێته‌وه" كه مه‌به‌ست له‌مه گه‌راندنه‌وه‌ی تایوانه بۆسه‌ر چین.
ماوه‌ی دوو رۆژه سوپای چین مانۆرێكی سه‌ربازیی ده‌ستپێكردوه كه تیایدا هێزه‌كانیان مه‌شق و راهێنان له‌سه‌ر تاوانی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ناوچه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌كه‌ن، چین ده‌ڵێت ئه‌و مانۆره بۆ سزادانی لای چینگ تی، سه‌رۆكی نوێی تایوانه.
له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش چین فیلم كارتۆنێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و تیایدا ئه‌وه نیشان ده‌دات كه له چینه‌وه موشه‌كی ئاگرین له زه‌وی و ئاسمان و ده‌ریاوه به‌ره‌و تایوان ئاراسته ده‌كرێت و له دیمه‌نێكدا نوسراوه "چه‌كی پیرۆز بۆ كوشتنی جیاخوازه‌كان".
AM:11:35:24/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت