له ئیسته‌نبوڵ هێرشێكی چه‌كداری روويدا و كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه
وێستگه‌نیوز-
له ناوچه‌ی ئوسكوداری شاری ئیستانبوڵی توركیا هێرشی چه‌كداری كرایه سه‌ر كافێیه‌ك و به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م 3 كه‌س كوژران و 5ی تریش برینداربوون.
ئاژانسه‌كانی جیهان بڵاویان كرده‌وه كه ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه له هێرشێكی چه‌كداریدا بۆ سه‌ر قاوه‌خانه‌یه‌ك له ناوچه‌ی ئوسكودار له ئیسته‌نبوڵ، سێ كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگاری شاری ئیسته‌نبوڵدا هاتووه كه "شه‌ڕ و ناكۆكی له نێوان دوو گروپ له قاوه‌خانه‌یه‌كی شه‌قامی ئه‌یازمه له ناوچه‌ی ئوسكودار روویدا و دواتر گۆڕا بۆ هێرشی چه‌كداری".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه له هێرشه‌كه‌دا "3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 5 كه‌سی دیكه برینداربوون كه دوانیان برینه‌كانیان سه‌خته".
PM:10:13:23/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 2732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت