قوباد تاڵەبانی: لەسەر ناردنی لیستی مووچەی هێزە ئەمنیەکان بۆ بەغدا گەیشتینە رێککەوتن

‌قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم. وێنە: ئەرشیڤ

وێستگه‌نیوزـ

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگه‌یاند، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا بەرەو باشتر رۆیشتوون. دەشڵێت، لارییان نییە لە رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان. لەبارەی هەڵبژاردنیش وتی، "ئەمساڵ دەکرێت".

 
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23ی ئایاری 2024، قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم بە رۆژنامەنووسانی راگه‌یاند، لەگەڵ بەغدا رێککەوتوون داتا و زانیاریی لیستی ناوی هێزە ئەمنییەکان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێرن بۆ ئەوەی مووچەکانیان بنێرن.


لەبارەی پرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم دەڵێت، "ئەمساڵ هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت".

لەبارەی کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم وتی، "رێککەوتنمان کردووە و کێشەی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان چارەسەر کرا".

وتیشی، "داهاتی نانەوتی گەیشتینەتە رێککەوتنێک دەبێت ئەم داهاتە رادەرستبکرێت و هێج کێشەیەکیشمان نییە لە ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ عێراق".


PM:12:20:23/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 3400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت