كه‌شناسی هه‌رێم: له دوای نیوه‌ڕۆوه ئه‌گه‌ری بارانبارین و هه‌وره تریشقه هه‌یه
وێستگه‌نیوزـ
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له‌دوای نیوه‌ڕۆوه ئه‌گه‌ری بارانبارین و هه‌وره تریقه هه‌یه.
به‌پێی راپۆرتی كه‌شناسی هه‌رێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی ئایاری 2024، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی دواى نیوەرۆ ئەگەری باران بارین هەیە لەگەڵ هەورە تریشقە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک.
باسی له‌وه‌شكردووه، پله‌كانی گه‌رما ب یه‌ك بۆ پێنج پله به‌رزده‌بێته‌وه.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ هه‌ینی 24ی ئایاری 2024، كه‌شناسی ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەرى کەمێک باران بارین هەیە لە هەندێ کاتدا.
پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە یه‌ك بۆ دوو پلەى سیلیزی لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 35
سلێمانى: 29
دهۆک: 34
زاخۆ: 35
هەڵەبجە: 30
کەرکوک: 38
سۆران: 30
حاجی ئۆمەران: 20
گەرمیان : 38
AM:11:07:23/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 4028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت