لیستێك بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ی شاخ پێكده‌هێنرێت
وێستگهنیوزـ
قایمقامی پێشووی شه‌قڵاوه باس له دروستكردنی لیستێك بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات بۆ نوێنه‌رایه‌تی كردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌كانی شاخ.
دلاوه‌ر ئۆمه‌ر، قایمقامی پێشووی شەقڵاوە و پێشمەرگەی دێرینی پارتی و سەرۆکی رایکخراوی تێکۆشەرانی شۆڕشی گوڵان له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك باسی له دروستكردنی لیستێك كردووه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كورد كه نوێنه‌رایه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌كانی شاخ بكات.
دلاوه‌ر ئۆمه‌ر له‌و روه‌وه ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تا من له‌گه‌ڵ دروستكردنی ئه‌و لیسته نه‌بووم، به‌ڵام دوای بێ ئومێد بوونم له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان و له به ده‌ست نه‌هاتنی مافه‌كانیان، بڕیارمدا ئه‌گه‌ر دروستیان كرد لهگڵیان بم و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیریان بكه‌م".
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا واده‌ی نوێی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری نه‌كراوه و ئه‌و واده‌یه‌ی پێشتریش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دیاری كرابوو (10ی حوزه‌یرانی 2024) ناتوانرێت هه‌ڵبژاردن بكرێت، به‌ڵام زۆربه‌ی حزب و لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كان جه‌خت له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له واده‌یه‌كی نزیكدا ده‌كه‌نه‌وه.
PM:10:56:22/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت