ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو بۆ یونامی: فشار له‌به‌رپرسانی هه‌رێم بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن
دیمه‌نێك له كۆبوونه‌وه‌كه
وێستگه‌نیوزـ
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی داوا دەکات یۆنامی فشار لە بەرپرسانی هەرێم بكات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان لە زووترین كاتدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی ئایاری 2024، سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی جێبەجێكردن، پێشوازیكرد لە فرانسێسك لاناو، بەرپرسی نووسینگەی یونامی لە هەرێمی كوردستان.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی ئه‌مینداری یه‌كگرتوو، لەدیدارێكدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێم و كرا، سه‌لاحه‌دین به‌هادین، داوای كرد كە نوێنەرانی یۆنامی لە عێراق هەموو هەوڵ و فشارەكانیان لەسەر بەرپرسانی هەرێم زیاد بكەن بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە زووترین كاتدا ئەنجام بدرێت،
ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 10ی حوزەیران ئەنجام نادرێت و دوادەخرێت.
بڕیارە هەڵبژاردن لە 10ی حوزەیرانی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت، بەڵام بە درێژکردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆن و زیادکردنی پێنج کورسی کۆتاکان وادەردەکەوێت جارێکی‌تر هەڵبژاردن لە هەرێم دوادەخرێت، دەبێت سەرۆکی هەرێم وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری بکات.
PM:08:01:22/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت