كێ هه‌لیكۆپته‌ره تێكشكاوه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئێران و هاوه‌ڵه‌كانی دۆزییه‌وه؟
وێستگهنیوزـ
دوای دواكه‌وتنی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره تێكشكاوه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئێران و شاندی یاوه‌ری و هاتنی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی پێشكه‌وتووی توركیا بۆ گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی شوێنی تێكشكاندنی فڕۆكه‌كه. له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌یان به زمانی فارسی ده‌دوێن، مشت‌ومڕ و گفتوگۆیه‌كی به‌رفراوان هاتووه‌ته ئاراوه، سه‌باره‌ت به درۆنه ئێرانییه‌كان كه به‌رده‌وام ئێران به‌و په‌ڕی شانازییه‌وه، رایگه‌یاندووه كه وڵاته‌كه‌ی یه‌كێكه له باشترین به‌رهه‌مهێنه‌كانی ئه‌م بواره.
پێده‌چێت هاتنی درۆنه توركییه‌كه له جۆر "بریقدار ئه‌كانجی" و به‌شداریكردنی له پرۆسه‌ی گه‌ڕاندا، ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێرانی رووگیر كردبێت. ئاخر ئه‌و ده‌سته‌یه به‌رپرسی باڵای پیشه‌سازی سه‌ربازی ئێرانه، لێره‌وه به‌رپرسه له به‌رهه‌مهێنانی درۆنه ئێرانییه‌كان، هه‌ر بۆیه به‌خێرایی كه‌وته به‌رگریكردن له به‌رهه‌مه‌كانی.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا، به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ی ئایاری 2024، ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتی ئێران، بۆ رزگاركردنی سومعه‌ی درۆنه‌كانی ئێران، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "درۆنه توركییه‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو".
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه درۆنه توركییه‌كه بێ ئه‌وه‌ی له دۆزینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌ركه‌وتووبێت، گه‌ڕایه‌وه بۆ توركیا.
له به‌یاننامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی ئێران، شانازی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ی ره‌ئیسی، خراوه‌ته پاڵ هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران و درۆنه ئێرانییه‌كان كه له ئۆقیانوسی هیندییه‌وه هێنرابوونه‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه رازیبوون به به‌شداریكردنی درۆنه توركییه‌كه، بۆ ئه‌وه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه ئه‌و درۆنه ئێرانیانه‌ی راداری "سار"یان تێدایه كه رادارێكی پێشكه‌وتووه، به‌هۆی به‌شداریكردنیان له ئه‌ركێك له ئۆقیانوسی هیندی، لهبهردهستدانهبوون.
به‌ڵام له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه رووننه‌كراوه‌ته‌وه بۆچی ئه‌و درۆنانه‌ی له تارانی پایته‌خت بوون یان ئه‌وانه‌ی له ناوچه گرنگه‌كانی دیكه بوون وه‌ك پارێزگای ئازربایجان كه ده‌كه‌ێته نزیك سنوری كۆماری ئازربایجان، هه‌مان راداری پێشكه‌وتوویان تێدانه‌بووه؟
توركه‌كان ده‌ڵێن چی؟
سه‌باره‌ت به‌م مشتومڕه، له لایه‌نی توركیاوه، سه‌رحان ئافاجان، كه مامۆستای زانكۆی مه‌رمه‌ڕه‌ی توركییه، باسی ئه‌و بارودۆخه ده‌كات كه روبه‌ڕووی حكومه‌تی ئێران بووه‌ته‌وه، بارودۆخێك هه‌ندێك له توركیا پێیانوایه، دۆسێی كوشتنی سه‌رۆك و هاوه‌ڵه‌كانی، بۆ لاوازی هه‌واڵگری و ده‌زگای ئه‌من و رزگاركردنی هه‌واڵگریی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌نده ئێمه ده‌ڵێن ئێران رۆلی له پایته‌ختی ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌یه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ش هه‌یه. به‌ڵام ئێمه كاتێك ده‌چینه ژووره‌وه بۆ ناو سنوره‌كانی ئێران، ئه‌وا روبه‌ڕووی حكومه‌تێكی فشۆل ده‌بینه‌وه".
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی توركیا، لێدوانی له‌و جۆره ده‌وروژێنرێت كه وه‌ك هه‌وڵێك وایه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ستی شانازیكردن له نێو هاووڵاتیانی توركدا، به‌وه‌ی درۆنه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو بووه له دۆزینه‌وه‌ی شوێنی تێكشكاندنی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی دراوسێان ئیبراهیم ره‌ئیسی و درۆنه ئێرانییه‌كان له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوونه‌بوون.
ئه‌مه له كاتێكدایه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رایگه‌یاند: فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌كانجی كه له‌سه‌ر داوای ئێران ره‌وانه‌كرا، جارێكی دی هێزی درۆنه توركییه‌كانی له‌به‌رده‌م جیهاندا ده‌رخست.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا، میدیاكانی سه‌ر به سوپای پاسداران، لێدوانی به‌رپرسانی توركیا و هه‌واڵی میدیاكانی توركیایان به "درۆ" یان "لێدوانی نا ته‌واو" وه‌سفكرد.
بێگوێدانه مشتومڕی نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه، ئه‌وه‌ی شاینی باسه، ئه‌وه‌یه له توركیا، زیاد له دوو ملیۆن كه‌س، فڕینی ئه‌كانجی درۆنه توركییهكهیان بینیوه و ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی فه‌رمی توركیا، دوای چه‌ند كاتژمێرێك له چوونه ناوه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی "بریقدار ئه‌كانجی" بۆ ناو بواری ئاسمانی ئێران، رایگه‌یاند هه‌لیكۆپته‌ره تێكشكاوه‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه كه سه‌رۆكی ئێرانی گواستووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك سیگاڵی ناردووه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران. هه‌روه‌ها ئاژانسی ناوبراو به‌شداربوو له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه‌ی فڕۆكه توركییه‌كه گواستبوویه‌وه، ئه‌مه هه‌مان ئه‌و وێنانه‌بوون كه میدیاكانی ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵاویانكرده‌وه.
به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌یاننامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران، ورد و درشتی گێڕانه‌وه توركییه‌كه ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "ده‌ستنیشانكردنی شوێنی تێكشكاندنی فڕۆكه‌كه، به وردی له‌لایه‌ن هێزی فریاگوزاری زه‌مینی و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئێرانه‌وه بوو كه سه‌ر به هێزه چه‌كداره‌كانن و له ئه‌ركه‌كه‌یان له باكوری ئۆقیانوسی هیندییه‌وه بانگكرابووهنهوه".
به‌یاننامه‌كه به‌روونی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه: "درۆنه توركییه‌كه نه‌یتوانی شوێنه‌كه ده‌ستنیشان بكات، چونكه ئامێری چاودێریكردنی له‌سه‌رووی هه‌وره‌كانه‌وه تیانه‌بووه".
PM:06:21:22/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 9860
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت