شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بەشدارییان لە پرسەی سەرۆک کۆماری ئێران کرد
وێستگه‌نیوزـ
شاندی باڵای هەرێمی کوردستان لە تاران بەشدارییان لە پرسەی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کرد.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "شانده‌که پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی خۆیان و هه‌رێمی کوردستانیان به سه‌رکردایه‌تی و حکومه‌ت و گه‌لی کۆماری ئیسلامیی دۆست و دراوسێ و خێزان و که‌سوکاری خوالێخۆشبوو سه‌رۆک ئیبراهیم ره‌ئیسی و یاوه‌رانی گه‌یاند".
شاندى باڵاى هه‌رێمى كوردستان پێکهاتووە لە نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، مسته‌فا سه‌ید قادر، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆ.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 19ی ئایاری 2024، هێلیکۆپتەری ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری كۆچكردووی ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە و یاوەرانیان بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە لە سنووری پارێزگای تەورێز کەوتە خوارەوە. دوای 18 کاتژمێر گەڕان، هێلیکۆپتەرەکە بە تێکشکاوی دۆزرایەوە و سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە کە نۆ کەس بوون، مردن.
PM:06:01:22/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت