كه‌شناسێكی كورد: باران بارین كۆتایی دێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه
وێستگه‌نیوزـ
كه‌شناسێكی كورد رایگه‌یاند، له سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 23ی ئایاری 2024، بارانبارین كۆتایی دێت و پله‌كانی گه‌رما روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی له بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: کاریگەری ناجێگیری کەشوھەوا تا چەند کاتژمێری داھاتوو لەسەر ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان بەردەوامی دەبێت و لەشەودا بەگشتی کەش جێگیر ئەبێتەوە.
ئه‌وه‌شی وتووه: "سبەینێ پێنجشەممە 23ی ئایاری 2023، ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و پەڵە ھەوری کەم دەبێت و کەش سەقامگیر دەبێت، لەناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دھۆک کاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ ماوەیەکی کورت نمە باران و ھەورە بروسکە چالاک دەبێتەوە".
ئه‌و كه‌شناسه كورده باسی له‌وه‌شكردووه، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یه‌ك تا دوو پلە بەرزدەبێتەوە، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند 10-20 کیلۆمه‌تر ده‌بێت له کاتژمێرێكدا ئاراستەی با، باکوری رۆژھەڵات ده‌بێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوی سبەینێ:
ھەولێر 34 پلە
سلێمانی 29 پلە
دھۆک 32 پلە
ھەڵەبجە 31 پلە
کەرکوک 35 پلە
ئیدارەی گەرمیان 36 پلە
ئیدارەی راپەرین 31 پلە
ئیدارەی سۆران 30 پلە
ئیدارەی زاخۆ 32 پلە
ئه‌وه‌شی باسكردووه، بۆرۆژی هه‌ینی 24ی ئایار، لەئەنجامی دووبارە کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست حاڵەتێکی دیکەی لاوازی تاوە باران و ھەورە بروسکە ھەندێ لەناوچەکان دەگرێتەوە بەتایبەت ناوچە شاخاویەکان.
PM:05:36:22/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 3772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت