رۆژی 16ی 3 به فه‌رمی كرایه پشووی فه‌رمی
وێستگه‌نیوزـ
په‌رله‌مانی عێراق له دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا له بڕگه‌ی پشووه فه‌رمییه‌كان به فه‌رمی 16ی ئازاری كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرده پشووی فه‌رمی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی ئایاری 2024، راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرای عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لەمیانەی دەنگدان لەسەر دیاریکردنی پشووە فەرمییەکانی عێراق، 16ـی ئازار وەک پشووی فەرمی لە تەواوی عێراق دیاری‌کرا.
رۆژی 16ی ئازاری ساڵی 1988 لەلایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە کیمیابارانی شاری هەڵەبجە کرا و لە ئەنجامدا پێنج هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و هەزاران کەسیش بەدەست کاریگەرییە تەندروستییەکانی ئەو کیمیابارانەوە دەناڵێنن.
PM:04:36:22/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 15420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت