ئه‌فسه‌رێكی كوردی سوپای عێراق به ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
لە نزیک ناحیەی سلێمان بەگ له سنوری خورماتوو، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێكی سوپای عێراقدا تەقییەوە و ئەفسەرێکی كورد گیانی لەدەستدا و چواری دیکەش بریندار بوون.
ئه‌فسه‌ره‌كان سەربە هەواڵگری سەربازیی سوپای عێراق بوون لە فەوجەکانی یەک و دوو سەر بە لیوای 88 و لە کات کێوماڵێکی سنوری ناحیەی سلێمان بەگ بۆمبێکی چێندراویان پێدا تەقیوەتەوە.
به‌پێی میدیاكانی عێراق تەرمی ئه‌فسه‌ره‌كه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی خورماتوو، له‌وێشه‌وه ده‌ركه‌وتوه كه هه‌ر له‌و رووداوه‌دا چوار ئه‌فسه‌ری دیكه برینداربوون.
زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه باری تەندروستی دوو لە بریندارەکان زۆر سەختە و رەوانەی نەخۆشانەی ئازادی کەرکوک کراون.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ش كه گیانیشی لەدەستداوە، دانیشتووی خورماتووە و کوردە، ئەوانی دیکەش خه‌ڵکی کەرکوك و داقوق و ناحیەی لایلان-ی سه‌ربه پارێزگای کەرکوکن.
دوای رووداوه‌كه‌ش، هێزه ئه‌منییه‌كان به ناوچه‌كه‌دا بڵاوبونه‌ته‌وه‌و ده‌ستیان به كێوماڵكردنی زیاتر و دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه كردوه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كه رووداوه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌كانی عێراق كه‌می كردوه، به‌ڵام ناوبه‌ناو دزه ده‌كرێت و هێرش ده‌كرێته سه‌ر هێزه‌كانی عێراق.
PM:12:57:22/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 2736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت