پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی 2024ی عێراق زیاترله 20 تریلیۆن و 910 ملیار دیناره
وێستگه نیوزـ
له‌و خشتانه‌دا كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كردوه‌و تایبه‌ته به بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2024، پشكی هه‌رێم زیاترله 20 تریلیۆن و 910 ملیار دیناره.
بەپێی خشتەی بودجەی ساڵی 2024ی حكومه‌تی عێراق كه دوێنێ ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كرد، کۆی گشتی بودجەی هەرێمی کوردستان 20 تریلیۆن و 910 ملیار و 463 ملیۆن و 950 هەزار دینارە.
هه‌ر به‌گوێره‌ی خشته‌كه، بودجەی بەکاربردن له پشكی هه‌رێمدا 14 تریلیۆن و 840 ملیار و 223 ملیۆن و 778 دینار و بری قه‌رز یەک ملیار و 116 ملیۆن دینار و کۆی خەرجیی وەبەرهێنان 4 تریلیۆن و 954 ملیار و 240 ملیۆن و 172 هەزار دیناره.
PM:12:41:22/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1656
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت