كه‌شناسیی هه‌رێم: له‌كاته‌كانی نیوه‌رۆ ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه
وێستگه نیوزـ
به‌شی كه‌شناسیی سه‌ربه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان، پێشبنییه‌كانی بۆ كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه بڵاوكرده‌وه كه به‌مجۆره‌یه:
کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتوو:
ئەمڕۆ چوارشەممە 22-05-2024
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو , لە کاتەکانی نیوەرۆ لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری باران بارین هەیە لەگەڵ هەورە تریشقە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان وە لە ناوچەکانی تر ئەگەری بارینی نمە باران دەبێت . لە ئەنجامی زیادبونی خێرایی با ئەگەری کەمێک تۆز و خۆڵ هەیە لە کەشدا .
خێرای با / مامناوەند دەبێت (10 - 25) کم/س .
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما / بە نزیکەی 2 تــــا 4 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ
مەودای بینین / ( 7 – 9 ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنجشەممە 23-05-2024
کەش/ ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان نیمچە هەور دەبێت , لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە .
خێرای با / لەسەرخۆ - مامناوەند دەبێت (10 - 20) کم/س .
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .
مەودای بینین / ( 7 – 9 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 31
سلێمانی: 26
دهۆک : 30
زاخۆ : 31
هەڵەبجە : 26
کەرکوک: 33
سۆران : 30
حاجی ئۆمەران: 16
گەرمیان : 37
AM:11:08:22/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت