ئیسرائیل باڵیۆزی خۆی له دوو وڵات بۆ كارێكی به‌په‌له بانگهێشت ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـAFP
هه‌ریه‌ك له نه‌رویج و ئێرلاند هه‌نگاو به‌ره‌و ئه‌وه ده‌نێن دان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستنیندا بنێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و بۆ گفتوگۆی به‌په‌له‌ش، ئیسرائیل باڵیۆزی خۆی له‌و دوو وڵاته بانگهێشتی ته‌لئه‌بیب ده‌كاته‌وه.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه حكومه‌تی ئیسرائیل باڵیۆزی خۆی له هه‌ردوو وڵاتی نه‌رویج و ئێرلاند بڵاوكردوه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌و دوو وڵاته هه‌نگاو ده‌نێن به‌ره‌و ئه‌وه‌ی دان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستیندا بنێن.
له‌سه‌ر بانگهێشتكردنه‌وه‌ی باڵیۆزه‌كان، یسرائیل كاتس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌ڵێت: "په‌یامێكی توند بۆ نه‌رویج و ئێرلاند ده‌نێرم، ئیسرائیل له‌سه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه بێده‌نگ نابێت، باڵیۆزه‌كانمان له دبلن و ئۆسلۆ راسپاردوه بێنه‌وه وڵات تا گفتوگۆی زیاتر و به‌په‌له بكه‌ین".
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئیسرائیل دوی ئه‌وه دێت كه ئێرلاند و نه‌رویج و ئیسپانیا بریاریان داوه له 28ی ئه‌م مانگه دان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ بنێن.
به‌پێی فرانس پرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سایمن هاریس، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێرلاند رایگه‌یاند: له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ نه‌رویج و ئیسپانیا دان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستیندا ده‌نێین و وتی: "ئێرلاند و نه‌رویج و ئیسپانیا دان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستیندا ده‌نێن، ئه‌مه رۆژێكی مێژوویی ده‌بێت بۆ ئێرلاند و فه‌له‌ستین".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه شه‌ڕی غه‌ززه له به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس له 7ی ئۆكتۆبه‌ری 2023 پێی ناوه‌ته قۆناغێكی سه‌خت و سوپای ئیسرائیل له هێرشه زه‌مینی و وشكانییه‌كانی بۆسه‌ر غه‌ززه به‌رده‌وامه و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران فه‌له‌ستینی كوژراون و برینداربوون، ئه‌مه‌ش ناره‌زایی زۆرێك له وڵاتانی ئه‌وروپا و جیهانی لێ كه‌وتوه‌ته‌وه.
AM:10:12:22/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 2120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت