نرخی ئه‌مرۆی نه‌وت و زێر له‌ بازاره‌كانی جیهان


وێستگه‌نیوزـ

نرخی نه‌وتی خاو و زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی جیهان نزمبوونه‌وه‌یان به‌خۆیانه‌وه‌ بینی و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له‌ خوار 83 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌‌ 22ی ئایاری 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا بە 82 دۆلار و 25سه‌نته‌.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 77 دۆلار و 99 سه‌نت مامه‌ڵەی پێوه‌ده‌كرێت.

هاوكات له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ نزمبووه‌وه‌ بۆ دوو هه‌زار و 414 دۆلار.


AM:08:37:22/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت