ئه‌م سه‌ركردانه له‌لایه‌ن دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه داواكراون، به‌ڵام هێشتا ده‌ستگیرنه‌كراون
وێستگه‌نیوز-
تا ئێستا ژماره‌یه‌ك له‌و سه‌ركردانه‌ی له‌لایه‌ن دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه داواكراون بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی پێی تۆمه‌تبار كراون، دادگایی بكرێن، ده‌ستگیرنه‌كراون.
دوێنێ دووشه‌ممه 20ی ئایاری 2024، داواكاری گشتی له دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، داوایكرد به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، یوئاڤ گالاند وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل و 3 له سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس ده‌ربكرێت.
ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكارییه‌كه بدرێت، ئه‌وا سه‌ركرده‌كانی ئیسرائیل و حه‌ماس، ده‌خرێنه ناو لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانی جه‌نگیان لێده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا ئازادن و دوورن له دادگایكردنیان له دادگای لاهای.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه دیارترین ئه‌و كه‌سانه‌ن ناویان له‌و لیسته‌دا هه‌یه:
ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی روسیا
دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له مانگی مارسی ساڵی 2023، به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ و كۆچپێكردنی سه‌دان منداڵ به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له ئۆكرانیاوه بۆ روسیا، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرد.
له‌م باره‌یه‌وه كرێملن ده‌ڵێت ئه‌و جووڵه‌یه، هیچ به‌هایه‌كی نییه و چه‌ندینجار ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه به‌وه‌ی هێزه‌كانی روسیا، له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی له ئۆكرانیا، كاره‌سات و تاوانی جه‌نگی ئه‌نجامدابێت.
پوتن سێیه‌م سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ته، دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رده‌كات. پێشتر هه‌مان ئه‌و دادگایه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆكی پێشووی سودان و موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی كۆچكردووی لیبیا ده‌ركردبوو.
عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆكی پێشووی سودان
دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له ساڵی 2009، به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی جینۆساید و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی له هه‌رێمی دارفۆر كه نزیكه‌ی 300 هه‌زار كه‌سی تێدا كوژرا و زیاد له دوو ملیۆن كه‌سی دیكه ئاواره بوون، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆكی سودان ده‌ركرد.
دوای راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی سودان له ساڵی 2019، عومه‌ر به‌شیر و هه‌ندێك له هاوپه‌یمانه‌كانی له سودان، ده‌ستگیركران. به‌ڵام ره‌وانه‌ی لاهای نه‌كران و سوپا ده‌ڵێت دیكتاتۆره‌كه‌ی پێشوو، له مانگی نیسانی ساڵی رابردوو، له زیندانه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازی.
جۆزێڤ كۆنی دامه‌زرێنه‌ری "جه‌یش ئه‌لره‌ب" بۆ به‌رهه‌ڵستكاری له ئۆگاندا
دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له ساڵی 2005 فرمانی ده‌ستگیركردنی بۆ جۆزێڤ كۆنی دامه‌رزێنه‌ر و رابه‌ری "جه‌یش ئه‌لره‌ب" بۆ به‌رهه‌ڵستكاری له ئۆگاندا ده‌ركرد.
داواكاری گشتی دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ده‌یه‌وێت 36 تۆمه‌ت ئاراسته‌ی كۆنی بكات، به‌وه‌ی تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامداوه، له‌وانه كوشتن، لاقه‌كردن، به‌سه‌ربازگرتنی منداڵان، كۆیلایه‌تی سێكسی، هاوسه‌رگیری به‌زۆر و سكپڕی زۆره‌ملێ.
سه‌یف ئه‌لئيسلام قه‌زافی
دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ساڵی2011 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ سه‌یف ئه‌لئیسلام قه‌زافی و باوكی كۆچكردووی موعه‌مه‌ر قه‌زافی ده‌ركرد. له مانگی تشرینی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵدا، قه‌زافی ده‌ستگیركرا. دواتر چه‌ند رۆژێك دوای كوشتنی باوكی، چه‌كداره‌كان له زه‌نتان سیف ئه‌لئیسلام-یان ده‌ستگیركرد وله زیندان مایه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی له ساڵی 2017 به یاسای لێبووردن ئازاد كرا.
سه‌یف ئه‌لئیسلام له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا، هه‌وڵیدا خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی 2021 كاندید بكات، به‌ڵام له‌و كاته‌وه هه‌ڵبژاردن له لیبیا ئه‌نجام نه‌دراوه.
ئه‌وه‌ی له‌م دۆسێیه‌دا سه‌یره ئه‌وه‌یه كه‌ریم خان داواكاری ئێستای دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، زیاد له ساڵێك پارێزه‌ری سیف ئه‌لئیسلام بوو، تا ئه‌و كاته‌ی له ساڵی 2018 پاشه‌كشه‌ی كرد. كه‌ریم خان له ساڵی 2021وه بووه‌ته داواكاری گشتی سه‌ره‌كی له دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
PM:10:37:21/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت