لێدوانێكی سه‌یری وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی توركیا سه‌باره‌ت به سیستمی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ی ره‌ئیسی
وێستگه نیوزـ
ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه 30ی ئایاری2024، عه‌بدولقادر ئۆرال ئۆغلو، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی توركیا، ئاشكرای كرد سیستمی ئاماژه/ سیگناڵ له‌و هه‌لیكۆپته‌ره‌ی سه‌رۆكی ئێران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ده‌گواسته‌وه و دوێنێ یه‌ك شه‌ممه تێكشكا و كه‌وته خواره‌وه، ئیشی نه‌كردووه یان هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا سیستمێكی له‌و جۆره‌ی نه‌بووه.
ئۆغلو ده‌ڵێت: "ئێمه پێمانوایه به داخه‌وه سیستمی نارددنی سیگناڵه‌كان به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه ئیشی نه‌كردووه (چالاك نه‌بووه) یان هه‌لیكۆپته‌ره‌كه ئه‌م سیستمی سیگناڵه‌ی نه‌بووه. چونكه سیگناڵه‌كان ئه‌مجاره ده‌رنه‌كه‌وتوون".
ئاشكرایه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی زانراوه، ئه‌وه‌یه له ناوه‌وه‌ی فرۆكه مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه‌كان، ئامێری ده‌ستنیشانكردنی شوێنه‌كانی تێدایه و ئامێره‌كه به " Locator beacons " ناسراوه، ئه‌م ئامێره بۆ ئه‌وه دروستكراوه كه بۆ ماوه‌ی 30 بۆ 35 رۆژ، به به‌رده‌وامی سیگناڵ ده‌نێرێت.
ئامێریEmergency locator beacon ، ئامێرێكی رووناكی لا سلكییه (بێ وایه‌ره)، به پاتری ئیشده‌كات، به‌رده‌وام سیگناڵ ده‌نرێت، به ئامانجی دیاریكردنی شوێنی فڕۆكه و كه‌شتی و كه‌سه‌كان، له دۆخی نائاسایی ناخۆشدا، بۆ ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی فریاگوزاری به خێرایی شوێنی رووداوه‌كه ده‌ستنیشان بكه‌ن و به‌هانای لێقه‌وماوه‌كانه‌وه بچن.
ئامانج له سه‌رجه‌م ئه‌و سیگناڵانه‌ی ئامێره‌كه ده‌یاننێرێت، ئه‌وه‌یه تیمه‌كانی فریاگوزاری، له حاڵه‌تی نه‌خوازراوی كتوپڕدا، به خێرایی شوێنه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن و به‌هانای ئه‌وانه‌وه بچن كه پێویستان به یارمه‌تییه. ئه‌مه پێیده‌وتریت "رۆژی زێڕین"، واته یه‌كه‌م 24 كاتژمێر دوای روودانی كاره‌ساته‌كه یان پێكدادانه‌كه كه ده‌كرێت له میانه‌یدا زۆرترین كه‌س له‌وانه‌ی رووداوه‌كه‌یان به‌سه‌رداهاتووه، رزگاربكرێن.
به‌ڵام به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئاژانسی ته‌سنیم بڵاویكردووه‌ته‌وه، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران، له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، رایگه‌یاند له‌و هه‌لیكۆپته‌ره‌ی سه‌رۆك ئیبراهیم ره‌ئیسی ده‌گواسته‌وه و له مۆبایلی یه‌كێك له ئه‌ندامانی تیمی فرۆكه‌وانییه‌كه‌وه، سیگناڵیان وه‌رگرتووه.
دواتر ئێران داوا له توركیا ده‌كات، له‌م رووداوه‌دا یارمه‌تی بدات. توركیا به‌ده‌م داواكارییه‌كه‌ی ئێرانه‌وه دێت و فڕۆكه‌ی ئه‌كانجی بۆ گه‌ڕان و دۆزینه‌وه، ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه ده‌كات.
له‌م باره‌یه‌وه دێكڵ جانۆڤا به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی كه‌ناڵی سی ئێن ئین له ئه‌نقه‌ره، به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، باس له‌وه ده‌كات له سه‌ره‌تادا ئێران داوای له توركیا كرد به‌شداربێت له وه‌رگرتنی سیگناڵێك له ئامێری ALCی ناو هه‌لیكۆپته‌ره تێكشكاوه‌كه كه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات هه‌رچه‌نده سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی و گه‌ڕان و رزگاركردنی توركی، هه‌وڵی زۆری‌دا سیگناڵێك وه‌ربگرێت، به‌ڵام سه‌نته‌ره‌كه نه‌یتوانیوه هیچ سیگناڵێك بدۆزێته‌وه.
دواتر ئێران داوا له توركیا ده‌كات هه‌لیكۆپته‌رێكی بۆ بنێرێت سیستمی بینینی شه‌وانه‌ی تێدابێت. به‌ڵام خراپی دۆخی كه‌ش و هه‌وا، رێگه به‌وه نادات ئه‌و جۆره هه‌لیكۆپته‌ره بنێردرێت.
له‌گه‌ڵ تێكچوونی زیاتری دۆخی كه‌ش و هه‌وا، ئه‌نقه‌ره پێشنیاری ئه‌وه ده‌كات، له بری هه‌لیكۆپته‌ر كه سیستمی بینینی شه‌وانه‌ی تێدابێت، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان بنێرێت. ئێران به‌و پێشنیاره رازیده‌بێت و ئه‌نقه‌ره فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌كانجیAKINCI ده‌نێرێت بۆ شوێنی رووداوه‌كه.
لێره‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، فڕۆكه‌ی ناوبراو ده‌نێرێت و نزیكی نیوه شه‌و فڕۆكه‌كه ده‌گاته شوێنی رووداوه‌كه. پاشان فڕۆكه‌كه له رێگه‌ی به‌كارهێنانی سیگناڵی گه‌رمی و كانزاییه‌وه، ده‌ست ده‌كات به گه‌ڕان و پشكنینی ناوچه‌كه، دواتر به‌هۆی ئه‌و گه‌رمییه‌ی له سووتانی سووته‌مه‌نی فڕۆكه تێكشكاوه‌كه‌وه به‌رزبووه‌ته‌وه، پاشماوه‌ی فڕۆكه تێكشكاوه‌كه ده‌دۆزرێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، فڕۆكه‌ی ئه‌كانجی، روبه‌ڕووی بارودۆخێكی كه‌ش و هه‌وای سه‌خت بوه‌وه، له‌وانه ڕه‌شه‌با كه خێراییه‌كه‌ی 150 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا بووه، باران، هه‌ور، ته‌م و مژ، زریان.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و ئاله‌نگاریانه‌شدا، فڕۆكه‌كه توانیویه‌تی له به‌رزی 300 پێ و 100 مه‌تر له‌سه‌روی لوتكه‌ی شاخه‌كانه‌وه بفڕێت، ئه‌مه‌ش یارمه‌یتده‌ربووه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی هه‌لیكۆپته‌ره تێكشكاوه‌كه دیاریبكات.
PM:11:58:20/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 3944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت