"ئاكنجی"، دوای ده‌ستنیشانكردنی شوێنی ھێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی ره‌ئیسی گه‌ڕایه‌وه توركیا
وێستگه‌نیوز-
میدیای فه‌رمی توركیا رایگه‌یاند فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئاكنجی، كه شه‌وی رابردوو نێردرایه ئێران بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوای هێلیكۆپته‌ره ونبووه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئێران‌دا بگه‌ڕێت، دوای ده‌ستنیشانكردنی شوێنی ھێلیكۆپته‌ره‌كه، گه‌ڕایه‌وه توركیا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه كه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئاكنجی كه له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و هێلیكۆپته‌ره‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی وڵاته‌كه‌ی راسپێردرا، به سه‌ركه‌وتوویی كاری ده‌ستنیشانكردنی شوێنی پاشماوه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی ته‌واو كرد و گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ئه‌ركی خۆی له توركیا.
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت: "به‌پێی ئه‌پڵیكه‌یشنی FlightRadar24، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئاكنجی له دوای به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌ی له ئێران، چووه‌ته‌وه كایه‌ی ئاسمانی توركیا".
به‌گوێره‌ی ئه‌نادۆڵ، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئاكنجی كه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و هێلیكۆپته‌ره‌ی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران، و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ڵگرتبوو و تووشی ڕووداو هات ئه‌ركی پێ سپێردرا، دیمه‌نی ئه‌و سه‌رچاوه‌ی گه‌رمییه‌ی كه دۆزییه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران هاوبه‌ش كرد.
روونیشیكرده‌وه كه دوای ده‌ستنیشانكردنی شوێنی ھێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران له لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئاكنجی، مانگی سووری ئێران بڵاویكرده‌وه كه شوێنی پاشماوه‌ی ھێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی ئیبراھیم ره‌ئیسیان دۆزیوه‌ته‌وه.
ته‌له‌فزیۆنی فه‌ڕمی ئێران بڵاویكرده‌وه كه هیچ نیشانه‌یه‌كی ژیان له داروپه‌ردووی ئه‌و هێلیكۆپته‌ره‌ی ره‌ئیسی و شانده‌كه‌ی هه‌ڵگرتبوو، به‌دی ناكرێت.
شةوى رابردوو ئاژانسی فه‌رمی ئه‌نادۆڵ له زاری وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاویكرده‌وه كه "فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئاكنجی وهێلیكۆپته‌رێكی جۆری Cougarی شه‌وبین ڕه‌وانه‌ی ئێران كران".
PM:02:43:20/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 3032
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت