سوریا و عێراق ماتەمینییان راگەیاند


وێستگه‌نیوزـ

سوریا سێ رۆژ ماتەمینی و عێراقیش یەک رۆژ ماتەمینی، وەک هاوخەمیی بۆ گیان لەدەستدانی، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران راگەیاند.

وتەبێژی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 20ی ئایاری 2024 رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە 21ی نیسانی 2024، ماتەمینی سەرتاسەری دەبێت لەوڵاتەکەدا.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، کە دوێنێ یەکشەممە 19ی ئایاری 2024، سەرۆک کۆماری ئێران و شاندێکی یاوەری بەهۆی ناسەقامگیری باری کەشوهەواوە، لە ناوچە سنورییەکانی پارێزگای تەورێز، هەلیکۆپتەرەکەیان کەوتەخوارەوە، ئەمڕۆش دووشەممە هەواڵی گیان لەدەستدانی سەرجەم سەرنشینەکانی ناو هەلیکۆپتەرەکە ڕاگەیەندرا.

بەگوێرەی میدیا فەرمییەکانی ئێران، هەلیکۆپتەرەکە ئەم کەسانەی تیادا بووە، سەرۆککۆمار، وەزیری دەرەوە، ئیمام و پێشنوێژی تەورێز، پارێزگاری تەورێز، سەرۆکی پاسەوانەکان و پاسەوانێکی سەرۆک کۆمار، لەگەڵ فڕۆکەوانەکە و دوو یاریدەدەریدا.


PM:01:18:20/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت