تمه‌نی ئێرانی به‌رانبه‌ر دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی
وێستگه‌نیوزـ
دوای ئەوەی سەرۆک کۆماری ئێران و یاوەرانی لەناویاندا وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیان گیانیان لەدەستدا، بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلار دابەزی.
شوان هادی له نووسینگه‌ی یۆرۆ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: دوێنێ كاتژمێر 2:00ی پاشنیوه‌ڕۆ 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به پێنج ملیۆن و 800 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی بوو.
وتیشی: "به‌ڵام ئه‌مڕۆ 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به شه‌ش ملیۆن و 150 هه‌زار تمه‌نی ئێرانییه، به‌مه‌ش تمه‌نی ئێرانی به‌رانبه‌ر دۆلار دابه‌زینی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه".
مانگی رابردوو کاتێک ئێران هێرشی مووشەکی و درۆنیی کردە سەر ئیسرائیل، بەهای یه‌ك دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەرزبووەوە بۆ 70 هەزار تمەن.
بەڵام هێوربوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران لەو کاتە بەدواوە بووە هۆکاری بەرزبوونەوەی بەردەوامی بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار، بە چەشنێک بەیانی رۆژی یەکشەممە یەک دۆلار بۆ ماوەیەک دابەزی بۆ کەمتر لە 57 هەزار تمەن.
بەپێی شرۆڤەکاران و شارەزایانی ناوخۆ لە ئێران، نادڵنیاییەکانی پەیوەست بە گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران، کاریگەریی نەرێنیی لەسەر بەهای تمەن دادەنێت و بە ئەگەری زۆرەوە لە چەند رۆژ و هەفتەی داهاتوودا بەهای تمەن بەردەوام دەبێت لە دابەزین.
شوان هادی، خاوه‌ن نووسینگه‌ی ئاڵوگۆڕی دراو له سلێمانی بۆ وێستگه‌نیوز باسی له‌وه‌شكرد، كه ئه‌گه‌ری نزمبوونه‌وه‌ی زیاتری تمه‌ن به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی هه‌یه.
AM:09:41:20/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 24596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت