منداڵێک قەڵەمێکی 10 سانتیمەتری قوت دا


وێستگه‌نیوزـ

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردووەتەوە، لە حاڵەتێکی پزیشکی دەگمەندا، کوڕێکی تەمەن حەوت ساڵی نیپاڵی لەدوای قوتدانی قەڵەمێکی 10 سانتیمەتر، رزگاری بوو.


پشکنینەکانی تیشکی ئێکس دەریانخستووە، کە قەڵەمەکە لەناو گەدەی کوڕەکەدا گیریخواردووە، و بەپێی قسەی پزیشکەکانیشی بێت بەدرێژایی ماوەی چاودێری کردنی لە نەخۆشخانە کە هه‌شت کاتژمێر بووە، منداڵەکە دڵخۆش و چالاک دیاربووە، ئەمەش لەکاتێکدا قەڵەمێکی درێژ لە سکیدا بووە.

لەو ماوەیەشدا پزیشکەکان ئامۆژگاری منداڵەکەیان کردووە، کە بڕێکی زۆر ئاو بخواتەوە، و بێجگە لە مۆزیش رێگەیان پێ نەداوە هیچ خواردنێکی تر بخوات.

بەڵام پشکنینەکان لە دواتردا ئاشکرایانکردووە، کاتێک قەڵەمەکە بەرەو خوارەوەی جەستەی منداڵەکە جوڵاوە، لە نزیک ماسولکەیەکەوە بووە کە ریخۆڵە بچووکی لە ریخۆڵە گەورەی جیاکردووەتەوە، ئەمەش خۆی لەخۆیدا جێگەی مەترسی بووە.

دایکی کوڕەکە دەڵێت، لەدوای تێپەڕبوونی هه‌شت کاتژمێر بەسەر رووداوەکەدا، قەڵەمەکە بەیەک پارچەی درێژ و بەڕێگەیەکی سروشتی لە جەستەی کوڕەکەی دەرهاتووە.

گۆڤاری Radiology Case Reports رایگەیندووە، کە خواردن و قوتدانی تەنی نامۆ لەلایەن منداڵانی تەمەن شه‌ش مانگ بۆ شه‌ش ساڵەوە کارێکی باوە، و لە 80٪بۆ 90٪ی ئەم حاڵەتانەش بەبێ دەستتێوەردانی پزیشک تەنەکە لە جەستەی منداڵەکەدا دێتە دەرەوە، بەڵام هەندێک کات تێپەڕبوونی کەرەستەیەکی تیژ بەگەدەی منداڵەکەدا نارەحەت دەبێت.




AM:11:33:19/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 2616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو