له ده‌ربه‌ندیخان هه‌زار و 200 شۆفێری بارهه‌ڵگر مانیان گرتووه
وێستگه‌نیوز-
هاتووچۆی ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند كه له سنووره‌كه‌یاندا هه‌زار و 200 شۆفێری بارهه‌ڵگر مانیان گرتووه و به نزیكه‌ی 10 كیلۆمه‌تر بارهه‌ڵگر ڕیزیانگرتووه و قه‌ره‌باڵغییان دروست كردووه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی ده‌ربه‌ندیخان دوو وێنه‌ی بڵاوكردووه و له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "به‌هۆی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی بارهه‌ڵگره‌كان، كه له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان مانیان گرتووه، له‌سنوری ده‌ربه‌ندیخان به نزیكه‌ی 10 كیلۆمه‌تر بارهه‌ڵگر ڕیزیانگرتووه به‌ره‌و بانی خێڵان و ڕێگه‌ی باوه‌خۆشێن و رێگه‌ی ژاڵه‌ناو".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه بارهه‌ڵگره‌كان "له زۆربه‌ی ڕێگه‌كان به‌دوو ڕیز وه‌ستاون، كه نزیكه‌ی هه‌زار و 200 بارهه‌ڵگر ده‌بن".
هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان داوا له شۆفێران ده‌كات ئه‌مشه‌و شه‌قامی سی مه‌تری بارهه‌ڵگره‌كان و خوارووی مزگه‌وتی حاجی ساڵه‌حی گه‌ڵاڵی به‌ره‌و گومرگی كۆن به‌كار نه‌هێنن، به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی له‌و دوو شه‌قامه‌دا.
PM:09:04:15/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1824
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت