خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسان راگه‌یه‌ندرا


وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی‌ راگه‌یاند.


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگی نیسانی 2024 راگه‌یاند كه‌ له‌مڕۆوه‌ به‌ خانه‌نشینانی‌ شارستانی‌، خانه‌نشینانی‌ پێشمه‌رگه‌،  كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت و زیندانه‌ سیاسییه‌كان، ده‌ستی‌ پێكرد.

به‌پێی‌ خشته‌كه‌ش سبه‌ینێ‌ پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ی‌ چوار وه‌زاره‌ت و ژماره‌یه‌ك ده‌سته‌ ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ كۆتایی پێدێت و ناو و وادەی دابەشکردنی مووچەی هێزەکانی یەکەی 70 و 80، هێزی بەرگری و فریاکەوتن، زێرەڤانی، دەزگای ئاسایش، ئەنجوومەنی ئاسایش و پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکانی تێدا نییە.

وه‌زاره‌تی‌ دارایی راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ خشته‌كه‌ به‌پێی ئه‌و ته‌مویله‌ ئاماده‌ كراوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵه‌وه‌ نێردراوه‌.


PM:05:49:15/05/2024




ئه‌م بابه‌ته 6604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت