مه‌سعود بارزانی: كورد هیچی له نه‌ته‌وه‌كانی تر كه‌متر نییه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له میانی پێشوازیكردنی له سه‌رباز به‌رزنجی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی له‌نده‌ن لامبس رایگه‌یاند كه كورد ده‌رفه‌تی پێ بدرێت ده‌توانێ تواناكانی بسه‌لمێنێت، ده‌شڵێت: "كورد هیچی له نه‌ته‌وه‌كانی تر كه‌متر نییه".
باره‌گای بارزانی بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ی ئایاری 2024 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازی له سه‌رباز به‌رزنجی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی له‌نده‌ن لامبس كرد.
باره‌گای بارزانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی گرنگیی ڕۆڵ و به‌شداریی ڕه‌وه‌ندی كوردی له وڵاتانی تاراوگه ئاڵوگۆڕ كرا، به تایبه‌ت رۆلی ره‌وه‌ندی كوردی له بریتانیا و پشتگیری و هاوكاریكردنیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونی پێشكه‌وتووی ئه‌و وڵاته بۆ هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها ڕۆشنایی خرایه سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێمی كوردستان و بریتانیا له پێناو ئاڵوگۆڕی زیاتری كولتووری و زانستی و سیاسیی و بازرگانی و ته‌كنه‌لۆژیا".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو كه "هه‌ر له‌و دیداره‌دا سه‌رباز به‌رزنجی ئه‌وه‌ی به بارزانی رایگه‌یاند، بۆ باشتركردن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و بریتانیا و ناساندنی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كورد له كوردستان و تاراوگه، هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ له‌و پێناوه‌دا".
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی پارتی سوپاسی سه‌رباز به‌رزنجی كرد بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی به گه‌له‌كه‌ی ده‌كات له تاراوگه و هه‌وڵه‌كانی بۆ یادكردنه‌وه‌ی فه‌رمی و كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو مۆنۆمینتی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال له ناوه‌نده فه‌رمییه‌كانی وڵاتی بریتانیا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "هه‌روه‌ها وه‌ك نموونه‌یه‌ك وه‌سفی كرد كه ئه‌گه‌ر كورد ده‌رفه‌تی پێ بدرێت ده‌توانێ تواناكانی بسه‌لمێنێت و هیچی له نه‌ته‌وه‌كانی تر كه‌متر نیه. هه‌روه‌ها هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ خواست".
بارزانی راشیگه‌یاند كه "پێویسته بایه‌خ به پڕۆسه‌ی به‌جینۆساید ناساندنی تاوانه‌كانی دژی كورده فه‌یلییه‌كان و بارزانیه‌كان و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالی گه‌لی كورد بدرێت".
PM:04:21:15/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 900
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت