بافڵ تاڵهبانی: یهكێتی دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بۆ مامۆستایان بە ئەركی خۆی دەزانێت
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی
وێستگهنیوزـ
بافڵ تاڵهبانی، سهرۆكی یهكێتی نیشتمانی كوردستان له ساڵیادی دامهزراندنی یهكێتی مامۆستایان پهیامێكی بڵاوكردهوه و ئاماژهى بهوهدا كه حزبهكهی دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە و سەقامگیر بۆ مامۆستایان بە ئەركی خۆی دەزانێت.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن، لە یادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستاندا رایگەیاند: "یادی 62 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان پیرۆزبێت و لەدڵەوە هیوای بەردەوامی و سەركەوتنیان بۆ دەخوازم".
باسی لهوهشكردووه، مامۆستایانی کوردستان جگە لەوەی پێشەنگبوون لە پرۆسەی فێركردن و پێگەیاندنی نەوەیەكی هۆشیار و داهێنەر، رۆڵێكی كاریگەریشیان لە شۆڕش و رووداوە سیاسییەكاندا گێڕاوە و نموونەی خەبات و قوربانیدانبوون لەپێناو كوردستان.
"یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە پێزانینەوە لەو مێژووە درەوشاوەیە دەڕوانێت و لەبەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونیان سەری رێز دادەنەوێنێت، بەرگریكردن لە ماف و خواستی مامۆستایان بە ئەركی خۆی دەزانێت و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە و سەقامگیر بە ئەركی خۆی دەزانێت" بافڵ تاڵهبانی وای وتووه.
PM:01:46:15/05/2024
ئهم بابهته 920
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت