سەرجەم رێگەکانی سلێمانی - هەولێر بەڕووی بارهەڵگرەکاندا داخران

‌داخستنی رێگەی سکتان بەرووی بارهەڵگرەکان. وێنە: وێستگەنیوز

وێستگه‌نیوزـ

دوای داخستنی رێگەی کۆیە، کەرکوک، سماقووڵی و بالیسان، ئەمڕۆ رێگەی سکتان، کە تاکە رێگەی هاتوچۆی بارهەڵگرەکان بوو لەنێوان هەولێر – سلێمانی، لەلایەن هاووڵاتییانەوە داخرا و جموجووڵی بازرگانیی نێوان ئەو دوو پارێزگایە پەکیکەوت.

 
لە شەوی رابردووەوە دانیشتووانی گوندی کاموسەک و چەند گوندێکی دیکەی بالیسان رێگەی سکتانیان بەڕووی بارهەڵگرەکاندا داخستووە و رێگە نادەن هیچ بارهەڵگرێک بەسەر رێگەکەدا هاتووچۆ بکات.
 
پێشتر هاووڵاتییان رێگەکانی کۆیە، سماقووڵی و بالیسانیان بەڕووی بارهەڵگر و تانکەرەکاندا داخستبوو، تاکە رێگەیەک بۆ هاتووچۆکردن لەنێوان هەولێر – سلێمانی مابووەوە، رێگەی سکتان بوو؛ دانیشتووانی ئەو ناوچەیە لە شەوی رابردووەوە بە شۆفڵ گڵیان لەسەر شەقامەکە رۆکردووە و تەنیا رێگە بە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی مەدەنی دەدەن.

لەئێستادا تەواوی رێگاکان له‌ نێوان کە چوار رێگای سەرەکی پارێزگای هەولێر و سلێمانی پێکەوە دەبەستێتەوە داخراون.


PM:12:26:15/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت