سه‌رۆكی حكومه‌ت شوێنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر به‌سه‌رده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شوێنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێری به‌سه‌ركرده‌وه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تیشی ڕاسپارد كه "لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و هه‌مه‌لایه‌نه بكه‌ن بۆ ده‌ستنیشانكردنی هۆكاره‌كانی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه"
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ی ئایاری 2024 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێری كرد و له نزیكه‌وه زیانه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی به‌سه‌ركرده‌وه.
سه‌رۆكی حكومه‌ت سوپاسی تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و فریاكه‌وتن و هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی كرد بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تیشی ڕاسپارد كه له زووترین كاتدا، "لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و هه‌مه‌لایه‌نه بكه‌ن بۆ ده‌ستنیشانكردنی هۆكاره‌كانی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئایا به هۆی كه‌مته‌رخه‌می و پابه‌ندنه‌بوونه به ڕێنماییه‌كان یان ده‌ستێكی خراپكاری له پشته".
سه‌رۆكی حكومه‌ت داواشی له دوكانداران و كاسبكار و هاووڵاتییان به‌گشتیی كرد كه "ڕێكاره‌كانی سه‌لامه‌تی جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئه‌م رووداوه دڵته‌زێنانه دووباره نه‌بنه‌وه".
وتیشی: "به‌پێی توانا، هاوكاری هه‌موو زیانلێكه‌وتووانی ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ریی هه‌ولێر ده‌كه‌ین و یارمه‌تییان ده‌ده‌ین".
مه‌سرور بارزانی ڕاشیگه‌یاند كه "ئه‌م بازاڕه، شوێنه‌وارێكی مێژووییه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین به ڕاوێژ و هاوكاریی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان نۆژه‌نی بكه‌ینه‌وه".
PM:07:29:06/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 636
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت