نێچیرڤان بارزانی و موحسین مه‌نده‌لاوی: هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت
وێستگه نیوزـ
له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حزبی و حكومی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌وه‌كاله‌ت كۆبوه‌وه‌و راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه ده‌ڵێت كه هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ موحسن مه‌نده‌لاوی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌وه‌كاله‌ت راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت كه كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هه‌ردوولا گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی دۆخی سیاسیی عێراق، پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌نگاوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و یاسا پێویسته‌كان له په‌رله‌مانی عێراق كردوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه هه‌ردوولا چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌وامیی گفتوگۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی فیدراڵیان به پێویستزانی بۆ ئارامی و سه‌قامگیریی وڵات و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه و پێكه‌وه گرێدراوه.
ده‌شڵێت: "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ مسۆگه‌ریی ماف و به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق و پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی سیاسی له وڵات و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه‌كان."
رۆژی شەممە، 27ی نیسانی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی و بەرپرسە باڵاکانی دیکەی عێراق و سەرکردەی حزبه‌كان کۆبوه‌وه‌و به‌شداریشی له كۆبونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كرد كه شیعه و كورد و سوننه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كابینه‌ی سودانی پێكیانهێناوه.
PM:07:47:28/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 572
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت