له رووداوێكی هاتووچۆ 7 كه‌س بریندار بوون
وێستگه‌نیوز-
هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار ناحیه‌ی باوه‌نور نزیك گوندی چاڵه‌ڕه‌ش ئۆتۆمبێلێك وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه حه‌وت كه‌س برینداربوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ی نیسانی 2024 له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار ناحیه‌ی باوه‌نور ئۆتۆمبێلێكی جۆری (كیا سۆرینتۆ) كه به‌ئاراسته‌ی كه‌لار هاتووه له‌نزیك گوندی (چاڵه ڕه‌ش) كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه و وه‌رگه‌ڕا".
هاتووچۆی گه‌رمیان ده‌ڵێت: "به‌هۆیه‌وه شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه و شه‌ش له سه‌رنشینه‌كانی بریندار بوون".
راشیگه‌یاند كه "برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید ههژاركران و له‌لایه‌ن تیمی هاتووچۆوه لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه".
PM:05:45:28/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 592
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت