مه‌حمود عه‌باس: ته‌نها ئه‌مریكا ده‌توانێت هێرشه‌كه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ره‌فه‌ح رابگرێت
مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی رایگه‌یاند كه ته‌نها ئه‌مریكا ده‌توانێت هێرشه پێشبینیكراوه‌كه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر شاری ره‌فه‌ح له‌سه‌ر سنووری میسر رابگرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ی نیسانی 2024 مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی وتی: "ته‌نها ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت ئیسڕائیل رابگرێت له هێرشكردنه سه‌ر شاری ره‌فه‌حی باشووری غه‌ززه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و هێرشه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌ستپێبكات و ملیۆنان هاووڵاتی فه‌له‌ستینی ناچار ده‌كات له كه‌رتی غه‌ززه هه‌ڵبێن".
عه‌باس له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانیدا له ریازی پایته‌ختی سعودیه، وتیشی: " داوا له ئه‌مریكا ده‌كه‌ین داوا له ئیسڕائیل بكات هێرش نه‌كاته سه‌ر ره‌فه‌ح. ئه‌مریكا ته‌نها وڵاته بتوانێت رێگری له ئیسڕائیل بكات ئه‌م تاوانه ئه‌نجام نه‌دات".
چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ئیسڕائیل هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشێكی به‌رفراوان ده‌كات بۆ سه‌ر ره‌فه‌ح و رایگه‌یاندووه كه ئامانجی له ناوبردنی ئه‌و یه‌كه سه‌ربازییانه‌ی حه‌ماسه كه هێشتا له ره‌فه‌ح ماونه‌ته‌وه، هه‌فته‌ی رابردووش هێرشه ئاسمانییه‌كانی سه‌ر ره‌فه‌حی زیاتر كرد.
وڵاتانی رۆژئاوا به ئه‌مه‌ریكای نزیكترین هاوپه‌یمانی ئیسڕائیلیشه‌وه داوایان له‌و وڵاته كردووه هێرش نه‌كاته سه‌ر ره‌فه‌ح، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری میسڕ و زیاتر له یه‌ك ملیۆن دانیشتووی فه‌له‌ستینی له شوێنه‌كانی دیكه‌ی غه‌ززه هه‌ڵاتوون و روویان تێكردووه و وه‌كو په‌ناگه به‌كارییان هێناوه.
عه‌باس ده‌ڵێت: "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئیسڕائیل ده‌ست ده‌كات به هێرشكردنه سه‌ر ره‌فه‌ح چونكه سه‌رجه‌م فه‌له‌ستینییه‌كانی غه‌ززه له‌وێ كۆبوونه‌ته‌وه".
جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه كه "ته‌نها هێرشێكی بچووك له ره‌فه‌ح واده‌كات دانیشتوانی فه‌له‌ستینی ناچار بن له كه‌رتی غه‌ززه هه‌ڵبێن و "گه‌وره‌ترین كاره‌سات له مێژووی گه‌لی فه‌له‌ستیندا رووده‌دات".
عه‌باس جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه دژایه‌تی ئاواره‌بوونی فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌كات بۆ ناو ئوردون و میسڕ و رایگه‌یاند كه نیگه‌رانه له‌وه‌ی كه هه‌ر كه ئیسڕائیل ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له غه‌ززه ته‌واو كرد هه‌وڵ ده‌دات دانیشتوانی فه‌له‌ستینیش له كه‌ناری رۆژئاوا ناچار بكات هه‌ڵبێن بۆ ئوردون.
PM:04:35:28/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 616
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت