هاتوچۆی سلێمانی له باره‌ی خۆكوشتنی كارمه‌ندێكیان روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگهنیوزـ
هاتوچۆی سلێمانی له باره‌ی خۆكوشتنی كارمه‌ندێكیان روونكردنه‌وه ده‌دات و ره‌تیشی ده‌كاته‌وه كه ئه‌و كارمهندهیان له‌سه‌ر شه‌قام كوژرابێت.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، تیایدا ده‌ڵێت: "بە گرنگی دەزانین روونکردنەوەیەک بدەین لەسەر رووداوی خۆکوژی کارمەندی هاتوچۆی بەڕێوەبەرایەتیمان لە هۆبەی کۆنترۆڵی هاتوچۆی سلێمانی، رێپێدراوی هاتووچۆ (هەڵگورد مه‌حمود مستەفا) کە لە هەندێک پەیج و ماڵپەڕ نابەرپرسانە هەواڵەکەیان چەواشە کردووە و بە شێوەیەکی ناڕاست زانیارییەکانیان بڵاوکردوه‌تەوە کە گوایە لەسەر شەقام کوژراوە".
ئه‌وه‌شی وتووه: "کارمەندی ناوبراومان سروشتی کارەکەی لەسەر شەقام نەبووە و ئەرکەکەی لە هۆبەی کۆنترۆڵ بووە، لە درەنگانی شەو لە ناو ماڵەکەیدا بەهۆی کێشەیەکی تایبەت بەخۆی (بەدەستی خۆی) کۆتایی بە ژیانی هێناوە".
هاتوچۆی سلێمانی ده‌شڵێت: "لە ئێستادا لێکۆڵینەوە بەردەوامە لەسەر هۆکار و وردەکاری ئەو رووداوە، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە کە تاوانێکی کوشتن بووبێت، بەڵکو رووداوەکە (خۆکوژی) بووە".
AM:11:53:28/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1948
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت