حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری دا ناوی 13 هه‌زار خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت بنێریته به‌غدا بۆ دابینكردنی مووچه
وێستگه‌نیوز-
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا ناوی 13 هه‌زار خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت بنێریته وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ بۆ دابینكردنی مینحه‌ی دارایی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ـی نیسانی 2024 وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه " مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ناردنی ناوی 13 هه‌زار خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی نوێ، كه وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م پشكنینیان بۆ كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵه‌وه، مینحه‌ی دارایی مانگانه‌یان بۆ دابین بكرێت".
وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "دوای وه‌ستانی زیاتر له 10 ساڵ له پرۆسه‌ی ناونووسكردنی نوێی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگیرا بۆ ئاڕاسته‌كردنی ناوی ئه‌و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته نوێیانه‌ی كه له قۆناغی یه‌كه‌م زیاتر له 13 هه‌زار كه‌س پشكنینیان بۆكراوه به مه‌به‌ستی دابینكردنی مینحه‌ی كه‌مئه‌ندامی، بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ، به‌مه‌به‌ستی داواكردنی ته‌رخانی دارایی".
به گوێره‌ی ئه‌و نووسراوه‌ی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كردووه، تاوه‌كو (24ی تشرینی یه‌كه‌می 2023) داتای وه‌زاره‌ته‌كه 13 هه‌زار و 227 خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌خۆده‌گرێت، كه وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م له ماوه‌ی ڕابردوو له‌لایه‌ن لیژنه تایبتهمهندهكانهوه پشكنینیان بۆ كراوه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا، سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به نووسراوی ژماره (5298) له (25ـی نیسانی 2024) وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی داوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: "له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن به ناردنی نووسراوی ئاماژه‌پێكراو و به‌راییه‌كان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ، بۆ داواكردنی ته‌رخانی دارایی".
ئه‌مه‌ش ده‌قی نووسراوه‌كانه:
PM:05:45:25/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 688
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت