وهزیری تهندروستی ههرێم: ئەو پەتایەی ئێستا بڵاوبووەتەوە نیشانەکانی سوکە
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم
وێستگهنیوزـ
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەو پەتایەی ئێستا بڵاوبووەتەوە نیشانەکانی سوکە و کەسی توشبوو پێویستی بە نەخۆشخانە نابێت.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا ئهمڕۆ پێنجشهممه 25ی نیسانی 2024 رایگەیاند: ساڵانە بە دوو شەپۆل ئەو پەتایە بڵاودەبێتەوە و بەشێوەیەکی گشتی لە پاییز و کۆتایی زستاندا دەبێت.
وتیشی: "نەخۆشییەکانی هەوکردنی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسە کە زۆرینەیان ئەنفلەوەنزان، یانیش ئەگەر گۆڕاو و خێزانی کۆرۆنا بن، لە ئێستادا لە جیهاندا خۆپارێزی و چارەسەرەکانی وەک یەکن و بەهەمان شێوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت".
راشیگەیاند: ئەوانەی هەڵگری نەخۆشی درێژخایەنن رەنگە هەندێکیان پێویستیان بە نەخۆشخانە و پشکنین بێت، ئەگەر نا بە گشتی ئەو پەتایەی ئێستا بڵاوبووەتەوە نیشانەکانی سوکن و بەشێکی زۆری خەڵک پێویستیان بە سەردانی پزیشک نابێت.
ساڵانە لەگەڵ گۆڕانی وەرزدا جۆرێک لە پەتا یان ئەنفلەوەنزا لەناو هاووڵاتییاندا بڵاودەبێتەوە و هەندێک جار نیشانەکانی قورس و هەندێک جاریش نیشانەکانی سوکن.
AM:11:38:25/04/2024
ئهم بابهته 732
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت