به‌رپرسێكی باڵا په‌یامی ئه‌ردۆغان بۆ به‌رپرسانی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه به‌شداربووه له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌كرده‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند كه ئه‌ردۆغان به به‌رپرسانی هه‌رێمی راگهیادووه كه "له كاته سه‌خته‌كاندا له‌گه‌ڵتان بووین و له‌گه‌ڵتان ده‌مێنینه‌وه" و داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدای کردووە.
ده‌نگی ئه‌مریكا له زاری به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ناوی ئاشكرا نه‌كردووه، رایگه‌یاند كه "ئه‌ردۆغان پێیوتین هه‌وڵ ده‌ده‌ین كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه كێشه‌كان له خزمه‌تی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌دا نین".
ئه‌و به‌رپرسه ده‌ڵێت: "ئه‌ردۆغان جه‌ختیشیكرده‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه و نایانه‌وێت كێشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وام بن".
ڕۆژی 22-4-2024، ئه‌ردۆغان سه‌ردانی عێراقی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق 26 ڕێككه‌وتن و یاداشتی لێكتێگه‌یشتنیان له بواره‌كانی ئاسایش، بازرگانی، ئاو، ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان و چه‌ند بوارێكی دیكه واژۆ كرد.
ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ سه‌رۆكی توركیا سه‌ردانی شاری هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمدا كۆبوویه‌وه.
به‌رپرسه‌كه باڵاكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "ئه‌ردۆغان وتی له ڕۆژه سه‌خته‌كاندا له‌گه‌ڵتان بووین و ئێستاش له‌گه‌ڵتانین".
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی هه‌رێم و سه‌رۆكی توركیا ڕایگه‌یاند، داوای له ئه‌ردۆغان كردووه پێداچوونه‌وه بكه‌ن به بڕیاری داخستنی ئاسمانی توركیا به ڕووی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیدا.
به‌رپرسه باڵاكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌و باره‌وه باسی له‌وه كرد كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی به ئه‌ردۆغانی وت، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سلێمانی ده‌وترێت ڕاست نییه و داوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی نێوان توركیا و سلێمانی كرد، به‌ڵام ئه‌ردۆغان به‌ڵێنێكی ئه‌وتۆی نه‌دا".
ده‌شڵێت: "قوباد تاڵه‌بانی له كاتی قسه‌كردنیدا به ئاماده‌بوونی ئه‌ردۆغان باسی له ڕۆڵی مام جه‌لال و په‌یوه‌ندی مێژوویی له‌گه‌ڵ توركیا كرد، كه مام جه‌لال دروستكه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان بووه".
ڕۆژی 21-2-2024 دادگای فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر سكاڵای فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی له 111 كورسییه‌وه بۆ 100 كورسی كه‌مكرده‌وه و كورسی پێكهاته‌كانی لابرد.
به‌رپرسه باڵاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه كه "ئه‌ردۆغان وتی پێویسته توركمان له حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك و به‌غداو هه‌رێمیش به‌شدارییان پێبكرێت".
به‌پێی سایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی خواستی هه‌رێمی كوردستانی بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا له هه‌موو بواره‌كاندا گه‌یاندووه‌ته سه‌رۆكی توركیا. مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تیش جه‌ختی له ئاماده‌یی هه‌رێم بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاری ئابووری و بازرگانی له‌گه‌ڵ توركیا كردووته‌وه.
به‌رپرسه باڵاكه‌ی هه‌رێم راشیگه‌یاند كه "ئه‌ردۆغان وه‌كو پاڵپشتییه‌ك بۆ هه‌رێم سه‌ردانی هه‌ولێری كرد. كاتێك له‌گه‌ڵی دانیشتین هه‌ستمان به به‌هێزی ده‌سه‌ڵاتی كرد له وڵاته‌كه‌ی هه‌رچه‌نده له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌دا پارته‌كه‌ی شكستی هێنا".
PM:10:00:24/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت