له هه‌ولێر دوو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر رووبه‌ڕووی ئاسایش بوونه‌وه
وێستگه‌نیوز-
له شاری هه‌ولێر دوو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ئاسایش بوونه‌وه و كارمه‌ندێكی ئاسایشیان بریندار كرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ئاسایش له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كاتژمێر 6:15 تیمێكی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی دادوه‌ر، له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه به‌دواداچوونی بۆ دوو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر كرد".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ئاسایش ده‌ڵێت: "داواكراوه‌كان رووی چه‌كه‌كانیان ئاراسته‌ی هێزه‌كانی ئاسایش كردووه و به‌هۆیه‌وه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان هه‌ردوولادا دروست بووه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له ئه‌نجامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا كارمه‌ندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ئاسایش به سه‌ختی بریندار بوو".
راشیگه‌یاند كه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كێك له بازرگانه داواكراوه‌كان كوژراوه و ئه‌وه‌ی تریش ده‌ستگیر كرا، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كان له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
PM:11:28:23/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 940
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت