کۆمەڵی دادگەری: هیچ بیانویەک نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
وێستگه نیوزـ
مەکتەبی هەڵبژاردن و ئاماری کۆمەڵی دادگەری دووباره جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه هیچ بیانوویه‌ك بۆ دواخستنی پرۆسه‌كه نییه.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه مەکتەبی هەڵبژاردن و ئاماری کۆمەڵی دادگەریی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردهوهو تیایدا هاتووه: هەڵبژاردن بە تاکە ڕێگای دەستاو دەستکردنی دەسەڵات دەزانین، بۆیە پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بەو وادەیەوە پابەند بن کە بڕیاری لێدراوە.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
ڕاگەیەندراوێک لە مەکتەبی هەڵبژاردن و ئاماری کۆمەڵی دادگەرییەوە
ئێمە لە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕایدەگەیەنین کە هیچ بیانوویەک نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە لە ٢٠٢٤/٦/١٠ ئەنجام بدرێت.
هەڵبژاردن بە تاکە ڕێگای دەستاو دەستکردنی دەسەڵات دەزانین، بۆیە پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بەو وادەیەوە پابەند بن کە بڕیاری لێدراوە.
داوا لە دەنگدەرانیش دەکەین بڕۆن کارتی دەنگدان وەربگرنەوەو بە گوڕوتینەوە بەشداری لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا بکەن.
مەکتەبی هەڵبژاردن و ئاماری
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
٢٠٢٤/٤/٢٣
PM:03:38:23/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 476
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت