زانیاری له باره‌ی گه‌یشتنی مووچه‌ی مانگی چوار له به‌غداوه گه‌یشت
وێستگه‌نیوزـ
لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم گه‌یشتووه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و بڕیاره كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه یان سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو پاره له به‌غداوه ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت.
بەپێی زانیارییەکان، لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی عێراق و لە ئەمرۆوە وردبینی کردن تیادا دەستپیدەکات.
هاوكات هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەگەر تا رۆژی پێنجشه‌ممه 25ی نیسانی 2024، وردبینی تەواو بوو، مووچە خەرج دەکرێت، ئەگەرنا ناردنی مووچە دەکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو.
ئەم مانگە مووچەخۆران دوو مووچەی مانگەکانی شوبات و ئازاریان وەرگرتووە، بە وەرگرتنی ئەم مووچەیەش، واتا لەم مانگەدا سێ مووچە وەردەگرن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژى یەکشەممە 21ـی نیسانی، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کراوە.
وەزارەتەکە راشیگەیاندبوو، بڕیارە دوای وردبینیکردنی لیستەکان، تەمویلی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان رەوانەبکرێت.
هاوکات، رۆژى یەکشەممە 21ـى نیسانی 2024، وەزارەتی دارایی عێراق دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی لە عێراق راگەیاند.
AM:10:01:23/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 22764
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت