مالیزیا.. بەهۆی بەریەککەوتنی دوو هێلیکۆپتەرەوە 10 کەس گیانیانلەدەستدا
دیمەنی تێکشکانی فڕۆکەکان. وێنە: گێتی
وێستگهنیوزـ
لە مالیزیا بەهۆی بەریەککەوتنی دوو هێلیکۆپتەرەوە، کە سەربە هێزی سەربازیی ئەو وڵاتەبوون، 10 کەس گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوی دەزگای تەندروستیی مالیزیا، دوو هێلیکۆپتەری سەربازیی وڵاتەکەی، ئهمڕۆ سێشەممە 23ی نیسانی 2024، لەمیانی ئەرکێکی مەشق و راهێناندا بەهۆی پێکدادانەوە کەوتوونەتە خوارەوە و 10 سەرنشینی ناو دوو فڕۆکەکە گیانیانلەدەستداوە.
سوهەیمی سوهەیل، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکان لە بەشی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن، رایگەیاندووه، "لە کاتی گەشتێکی مەشق و راهێناندا هەردوو کۆپتەرەکە بەیەکیاندا داوە، تیمە پزیشکییەکان پشتڕاستیانکردەوە کە هەر 10 سەرنشینەکەی ناو فڕۆکەکە گیانیانلەدەستداوە".
AM:08:52:23/04/2024
ئهم بابهته 988
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت