ئه‌ردۆغان هه‌ولێری به‌جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه‌ توركیا


وێستگه‌نیوز-
دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ دوو كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ و به‌رپرسانی‌ باڵای‌ هه‌رێم، سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا هه‌ولێری‌ به‌جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی‌.


كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا كۆتایی به‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر هێنا و گه‌ڕایه‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی‌.
ئه‌ردۆغان به‌ یاوه‌ری‌ شاندی‌ باڵای‌ وڵاته‌كه‌ی‌، له‌ڕێی‌ فڕۆكه‌خای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌ولێره‌وه‌ به‌ره‌و توركیا به‌ڕێكه‌وت.

ئێواره‌ی‌ دووشه‌ممه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و شاندی‌ یاوه‌ری‌ گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و پاشان به‌ مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان.
 
له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ردۆغان و شانده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران كۆبووه‌وه‌، هاوكات كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ به‌شداری چه‌ندین وه‌زیر و به‌رپرسی باڵای دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوو.
 
هاوكات ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ دووقۆڵی‌ له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ئه‌نجام دا.
 
رۆژی  دووشه‌ممه‌، 22-4-2024، دوای 13 ساڵ، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی عێراقیان كرد و هه‌ردوو وڵات 26 رێككه‌وتن و یاداشتی لێكتێگه‌یشتنیان واژوو كرد.



AM:12:36:23/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت