راگه‌یه‌ندراوی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌گه‌ڵ‌ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ هه‌رێم بڵاوكرایه‌وه‌


وێستگه‌نیوز-

به‌رپرسانی‌ باڵای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و سه‌رۆكی‌ توركیا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه‌ و دوایین گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌یان تاووتوێ كرد و جه‌خت له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌ ڕێگه‌ی دانوستان و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور كرایه‌وه‌.

ماڵپه‌ڕی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4/22 له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیان له‌ سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و شاندێكی یاوه‌ری كرد".

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ده‌ڵێت: "پاشان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه‌ و دوایین گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌ كرا".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ "هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌ سه‌ر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ له‌ ڕێگه‌ی دانوستان و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، هه‌روه‌ها بره‌ودان به‌ هاوئاهه‌نگیی و هاریكاری هاوبه‌ش له‌ بواری په‌ره‌پێدانی ئاڵوگۆڕی بارزگانی و وه‌به‌رهێناندا".


PM:11:52:22/04/2024
















ئه‌م بابه‌ته 2120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت