له سهردانه یهك رۆژییهكهی ئهردۆغان بۆ بهغدا 26 رێككهوتن واژوو كرا
وێستگهنیوز-
له میانی سهردانه یهك رۆژییهكهی سهرۆك كۆماری توركیا بۆ بهغدا 26 رێككهوتن لهنێوان ههردوو وڵاتدا واژوو كرا كه دیارترینیان رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیی نێوان کۆماری عێراق و کۆماری تورکیایه.
ئهمڕۆ دووشهممه 22ی نیسانی 2024، رهجهب تهیب ئهردۆغان سهرۆك كۆماری توركیا به یاوهری شاندێكی باڵای وڵاتهكهی سهردانی بهغدای كرد و لهگهڵ د.لهتیف جهمال رهشیدا سهرۆك كۆماری عێراق كۆبۆوه.
دواتر ئهردۆغان لهگهڵ محهمهد شیاع سودانی سهرۆك وهزیرانی عێراق كۆبۆوه و ''ڕێككهوتنی چوارچێوهی هاریكاری له بواری ئاو له نێوان كۆماری عێراق و كۆماری توركیا'' و ''یاداشتنامهی لێكتێگهیشتن له بارهی چوارچێوهی ستراتیجی''یان واژوو كرد.
هاوكات 24 رێككهوتنی تر له بواره جیاوازهكان له نێوان ههردوو وڵاتدا واژوو كرا له بواره جیاوازهكانی وهك بازرگانیی، گهشتوگوزار، پهروهرده، تهندروستیی، ئاسایش، زانست و تهكنهلۆجیا، وهبهرهێنان، وهرزش و لاوان له نێوان ههردوو وڵاتدا واژووكرا.
ئهمهش ئهو 26 رێكهوتنهیه كه تهنها به یهك رۆژ لهنێوان توركیا و عێراق واژوو كرا:
- رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیی نێوان کۆماری عێراق و کۆماری تورکیا.
2- یاداشتنامەی رێککەوتنی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە بواری ئاو لەنێوان حکومەتی کۆماری عێراق و کۆماری تورکیا.
3- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی رێگەی گەشەپێدان لە نێوان وەزارەتی گواستنەوەی عێراق و وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا.
4- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لیژنەی بازرگانی ئابووری هاوبەش (JETCO) لە نێوان هەردوو وەزارەتی بازرگانیی عێراق و تورکیا.
5- رێککەوتنی هاندان و پاراستن و ئاڵوگۆڕی وەبەرهێنان لەنێوان دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنانی عێراق و وەزارەتی پیشەسازیی و تەکنۆلۆژیای تورکیا.
6- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق و ئەنجوومەنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی دەرەکیی تورکیا.
7- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی تەکنیکی و زانستی و ئابووریی لە بواری پرۆژە بچووک و مامناوەندەکان لەنێوان وەزارەتی پیشەسازیی عێراق و وەزارەتی پیشەسازیی و تەکنۆلۆژیای تورکیا.
8- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری مەشقی سەربازیی لەنێوان هەردوو وەزارەتی بەرگریی عێراق و تورکیا.
9- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی مەشق و راهێنان لە بواری پزیشکیی سەربازیی لەنێوان هەردوو وەزارەتی بەرگریی عێراق و تورکیا.
10- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هاوئاهەنگی ستراتیژی لەنێوان دەستەی پیشەسازیی جەنگی عێراق و سەرۆکایەتیی پیشەسازیی بەرگریی تورکیا.
11- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوئاهەنگی ئەمنی لەنێوان هەردوو وەزارەتی ناوخۆی عێراق و تورکیا.
12- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان پەیمانگەی خزمەتی دەرەکیی و پەیمانگەی توێژینەوە ستراتیژییەکانی تورکی لەنێوان هەردوو وەزارەتی دەرەوەی عێراق و تورکیا.
13- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری وەرزش و لاوان لە نێوان هەردوو وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق و تورکیا.
14- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری تەکنۆلۆژیای تەندروستی و پزیشکی لە نێوان هەردوو وەزارەتی تەندروستیی عێراق و تورکیا.
15- پلانی گرووپی کاری کشتوکاڵی لە ماوەی 2024-2025 لەنێوان هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و تورکیا.
16- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری توێژینەوەی زانستی و تەکنۆلۆژی لەنێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق و ئەنجوومەنی توێژینەوەی زانستی و تەکنۆلۆژیای تورکیا.
17- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوئاهەنگی لە بواری پەروەردە لە نێوان هەردوو وەزارەتی پەروەردەی عێراق و تورکیا.
18- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لە بواری هاوئاهەنگی گەشتوگوزار لەنێوان وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارەکانی عێراق و وەزارەتی گەشتوگوزاری تورکیا.
19- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری کار و چاودێریی کۆمەڵایەتی لە نێوان هەردوو وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق و تورکیا.
20- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری کاروباری کۆمەڵایەتی و خێزان، لە نێوان وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵاتی و وەزارەتی خێزان و خزمەتگوزارییەکانی تورکیا.
21- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری بەڵگەنامە و ئەرشیفی حکومەت، لە نێوان وەزارەتی رۆشنبیری و ئەرشیفخانەی حکومەتی تورکیا.
22- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری ئاسایشی بەروبووم و بەربەستە تەکنیکییەکان لەبەردەم بارزگانیی لە نێوان وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی بازرگانیی تورکیا.
23- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە کاروباری ئاینی لە نێوان دیوانی وەقفی سوننە و سەرۆکایەتیی کاروباریی ئاینیی تورکیا.
24- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بارەی هاوکاریی لە بواری راهێنانی دادوەری بۆ قوتابی، دادوەر، یاریدەدەران و داواکارانی گشتیی لە نێوان پەیمانگەی دادوەریی عێراو و ئەکادیمیای دادی تورکیا.
25- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری کارەبا لە نێوان وەزارەتی کارەبای عێراق و وەزارەتی وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا.
26- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری راگەیاندن و گەیاندن لە نێوان دەستەی راگەیاندن و گەیاندن و سەرۆکایەتیی گەیاندنی تورکیا.
PM:09:39:22/04/2024
ئهم بابهته 2016
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت