به‌رێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی سه‌ربازیی سوپای ئیسرائیل ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه
وێستگه نیوزـ AFP
به‌رێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی سه‌ربازیی سوپای ئیسرائیل دانی نا به‌وه‌ی شكستی هێناوه له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ری 2023ی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس كه كردیه سه‌ر ئیسرائیل.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، سوپای ئیسرائیل ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌هارون هالیفا، به‌رێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی هه‌واڵگریی سوپاكه‌ی په‌سه‌ند كردوه و هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ناوبراو شكستی هێناوه له‌وه‌ی بتوانێت پێشوه‌خت هێرشه‌كه‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ری حه‌ماس ئاشكرا بكات.
هالیفا له نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا كه ئاراسته‌ی هرتسی هالیفی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای وڵاته‌كه‌ی كردوه داوای كردوه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌و رووداوانه پێكبهێنێت كه وایكردوه حه‌ماس له هێرشه‌كه‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ردا سه‌ركه‌وتوو بێت.
هاوكات یائیر لبید، سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی به كارێكی "شه‌ره‌فمه‌ندانه" ناوبردوه‌و رایگه‌یاندوه باشتره بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلیش وه‌ك ئه‌و به‌رپرسه ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
به‌شی هه‌واڵگریی سوپای ئیسرائیل، گه‌وره‌ترین ده‌زگای هه‌واڵگرییه كه ئه‌ركی پێدانی ههڵسهنگاندننی ستراتژییه به حكومه‌ت و له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه سیاسه‌تی گشتی به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ململانێوه هه‌یه، داده‌رێژرێت.
PM:05:02:22/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1712
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت