كه‌شناسی هه‌رێم: بارانبارین و هه‌وره تریشقه ئه‌م ناوچانه‌ی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه
وێستگه‌نیوزـ
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له به‌شێك له‌ناوچه‌كانی سلێمانی و ئیداره‌ی راپه‌ڕین باران و بارین و هه‌وره تریشه ده‌ستپێده‌كات.
به‌پێی راپۆرتی فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی هه‌رێم، ئەمڕۆ دووشەممە 22ی نیسانی 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت لەگەڵ کەمێک باران بارین و هەورە تریشقە لەکاتەکانی نیوەڕۆ.
ئه‌وه‌شی وتووه: "پلەکانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
ده‌شڵێت: "سبەینێ سێشەممە 23ی نیسانی 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێم:
هەولێر: 28
سلێمانی: 25
دهۆک: 28
زاخۆ: 28
هەڵەبجە: 27
کەرکوک: 30
سۆران: 27
حاجی ئۆمەران: 19
گەرمیان: 33
PM:12:04:22/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 6300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت